|
|
|
ئه‌مڕۆ به‌یانیی هه‌ینی 27/2/1387 ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ 16/5/2008 ی زایینی هاووڵاتی " کاوه عه‌زیزپوور " کوڕی " عومه‌ر " ته‌مه‌ن 25 ساڵه خه‌ڵکی ئاوایی " دریاز" ی ناوچه‌ی شاروێرانی " مه‌هاباد " که ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵ بوو له لایه‌ن هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی ئیداره‌ی اطلاعاتی " مه‌هاباده‌وه " به تاوانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، ده‌زگیر وزیندانی کرابوو و له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریشه‌وه به هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی دژی گه‌لی یه‌کانی اطلاعاتی مه‌هاباد تووشی سه‌کته‌ی مێشک هاتبوو و دوو جار عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی هیچ کاریگه‌ری یه‌کی له‌سه‌ر باش بوونی ته‌ندروستیی ناوبراو دانه‌نابوو، به داخه‌وه پاش ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگ، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی " ورمێ " گیانی له‌ده‌ست دا وبۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵ ئاوایی له گه‌ل ونیشتمان خواست.
|
|
+ نوشته شده در شنبه بیست و هشتم اردیبهشت 1387ساعت 10:56  توسط هه‌وراز |
| |
|
آمار سایت: |

كل بازديد ها :
|
|
|